X
تبلیغات
راستییه کان

راستییه کان

ئاشكراكردني لايه‌نه شاراوه‌كاني په‌ژاك

شه‌رِي براكوژي په‌ژاك

تاكه‌ي بيَده‌نگي

3fhrrgkcbjuym0fk1rsi.jpg   (كيَ خوازياري شه‌رِي  براكوژييه؟)

ماوه‌يه‌ك له‌مه‌و پيش جه‌لال تالَباني سه‌روَك كوَماري عيَراق و سكيَرتيَري يه‌كيَتي نيشتماني كوردستان، داواي له‌په‌ژاك كرد  كه قه‌نديل به‌جيَ بهيَلَيَ. ئه‌م داواكاريانه له‌سه‌ره‌تاي هاتني پ.ك.ك بوَ ناو خاكي عيَراق تاكو ئه‌مرِوَ كه په‌ژاك بوَته جيَنشيني له‌قه‌نديل؛ چه‌ندين بار دووپات بووه‌ته‌وه. چه‌ند جار ئه‌م داواكاريانه كه زوَر ره‌وا و مافي هه‌رعيَراقييَكه، بوَته هوَي شه‌رِ و پيَكدادان له‌نيَوان پ.ك.ك و پيَشمه‌رگه‌كاني يه‌كيَتي نيشتماني كوردستان. دوايي زنجيره‌ي ئه‌م شه‌رِانه سالَي 2000 ي زائيني بوو كه كوژراو برينداريَكي زوَري ليَكه‌وته‌وه.

ئه‌و كاتانه هيَشتا په‌ژاك له‌دايكي (پ.ك.ك) نه‌ببوو. به‌لاَم ئيَستا كه ته‌مه‌ني بوَته چه‌ند سالَ، داواي ليَكراوه كه به خوَشه خاكي كوردستاني عيَراق به‌جيَبهيَلَيَ. جه‌لال تالَباني هه‌م وه‌ك سه‌روَك كوَماري عيَراق و سكيَرتيَري يه‌كيَتي نيشتماني كوردستان، به‌رپرسياره كه ئه‌م ويستانه رابگه‌ينيَ. ئه‌م ته‌نيا ويستي تاكه‌كه‌سي ئه‌و نييه، به‌لَكو خواستي هه‌موو گه‌لاني عيَراقه. ماييني په‌ژاك له‌به‌ژايه‌كاني قه‌نديل، ياسايي و ره‌وا نييه. ئه‌و ئه‌گه‌ر راست ده‌كات بوَ نارِواته‌وه نيَو خاكي كوردستاني ئيَران؟ له‌وانه‌يه نه‌ويَريَت. باشه ئه‌گه‌ر برِياري له‌سه‌ر چوَلَ نه‌كردني قه‌نديله؛ بوَ پيشنياره‌كه‌ي تالَباني قبولَ ناكات و نارِواته نيَو كه‌مپيَك و بوَ خوي دانيشيَ؟

خوَ مايني له‌قه‌نديل بيَجگه له‌گيَره‌و كيَشه هيچي ديكه‌ي به‌دواوه نييه. ئه‌مه بوَ هه‌موو كه‌سيَك سه‌لميَنراوه. په‌ژاك ئه‌م ملهوَرِيانه له پ.ك.ك‌ه‌وه فيَربووه. به‌لاَم با هه‌ر له‌ئيَستاوه هه‌موو كه‌س بزانيَ كه به‌گويَره‌ي ياسا نيَونه‌ته‌وه‌يه‌كان و ياساي نيَوان ده‌ولَه‌تان؛ مانه‌وه‌ي په‌ژاك له‌قه‌نديل (خاكي عيَراق) وه‌ك فرقه‌يه‌كي تيَروَريستي دژ به ئيَران، ناياسايي و ناره‌وايه. بوَيه ئه‌گه‌ر له‌داهاتوودا شه‌رِيَك روو بدات، ئه‌و شه‌رِيَكي براكوژيه كه هوَكاره سه‌ركييه‌كه‌ي په‌ژاكه. چوون ئه‌وان مافي خوَيانه. ليَره‌دا په‌ژاكه كه بوَ شه‌رِ ده‌گه‌رِيَ. هه‌لَبه‌ت په‌ژاك هه‌ر بوَ ئه‌م جوَره ئيشانه دروست كراوه؛ له‌لايه‌كه‌وه هه‌موو ناوچه كورده‌وارييه‌كاني مليتاريزه كردووه و له‌م لاشه‌وه خه‌ريكه له‌گه‌لَ هيَزي پيَشمه‌رگه بكه‌ويَته نيَو شه‌رِيَكه‌وه. تيَروَر به‌س نه‌بوو ئه‌مجاره شه‌رِي براكوژي ده‌كات.

+ نوشته شده در  سه شنبه 30 فروردین1390ساعت 12:7  توسط هیوا  | 

كيَ به‌رپرسياري مليتاريزه‌بووني كوردستانه؟

په‌ژاك يان ئاسايش وئارامش

nu0fyeq6w07m6fl50xs2.jpg

ئه‌م چه‌ندسالَه‌ي دوايي كورد له‌ئيَران رووبه‌رووي رووداويَكي زوَر مه‌ترسيدار به‌ناوي په‌ژاك هاتووته‌وه. ئه‌م فرقه‌يه كه خوَشي نازانيَ داواي چي ده‌كات؛ به كوشت و كوشتار و توندوتيژي، ناوچه‌كه‌ي به‌ره‌و نائه‌مني و تيَكهه‌لَچوون بردووه. په‌ژاك به‌ته‌قينه‌وه و كوشتني ئينسانه بيَ تاوانه‌كان و ... ره‌نگ و بوَيه‌كي سه‌ربازي به ناوچه‌‌كه به‌خشيوه. گه‌لوَ نائه‌من كردني كورده‌واري چ قازانجيَكي بوَ كورد هه‌يه؟ له‌لايه‌كه‌وه ئه‌مانه خوَيان پاريَزواني ماثي كورد ده‌زانن و له‌لايه‌كي ديكه‌شه‌وه خه‌ريكن به ده‌ستي خوَيان قرِي ده‌كه‌ن. كورد تاواني چييه كه ده‌بيَ قورباني توندوتيژي و به‌رژه‌وه‌ندي ئيَوه بيَت؟

شه‌رِ، كوشتن، توَقاندن، ترس و... به‌رهه‌مه‌كاني جيهاني تيَروَرن و په‌ژاكيش له‌م بازنه‌يه به‌ده‌رنييه. ئه‌و به‌م ئيشانه‌ي بوَته گه‌وره‌ترين دوژمني كوردان. هيچ سه‌رمايه‌گوزاري و مه‌عمه‌ل و شه‌ريكه‌و ... له‌ناوچه نائه‌منه‌كان دا دامه‌زريَن. هوَكاري سه‌ره‌كيشي په‌ژاكه. په‌ژاك بوَ ئه‌وه‌ي دلَي گه‌وره‌كه‌ي خوَش بكه، له‌كوردستان شه‌رِ به‌رِيَوه‌ده‌بات و نائه‌مني ده‌خولقيَنيَ و ئه‌م گه‌له بيَ تاوانه له‌هه‌موو ئيمكانات و ئاسايشيَك بيَ به‌ش ده‌كات. كيَ بينيويه تائيَستا نه‌ته‌وه‌يه‌ك به تيَروَر داواي ماث و دموكراسي كردبيَت؟ ئه‌م ئيشه‌ي په‌ژاك نه‌وبه‌ره.

ليَره‌دا با سه‌ري قسه‌م بگه‌رِنمه‌وه بوَ لاي ئه‌وانه‌ي وا خوَيان به روَشنبير و نووسه‌ر ده‌زانن و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م كيَشه‌يه‌وه بيَده‌نگن، باشه ئيَوه ده‌تانه‌ويَ په‌ژاك چيتان بوَ بكات؟ بيَجگه به‌دبه‌ختي و قوَرِبه‌سه‌ري نه‌بيَ. ئه‌گه‌ر ئيَوه‌ش وه‌ك روَشنبيري كورد هه‌لَويَستان هه بوايا، ئه‌وا نه‌وه‌كاني تيَروَر و توندوتيژي نه‌يانده‌تواني ئه‌م هه‌موو ئازار به گه‌لي كورد بگه‌ينن. ئه‌مانه به‌راستي بوَنه‌ته كيَچي كورده‌واري و له‌زه‌ره‌روزيان هيچيان به‌دواوه نييه. گه‌لي كورد هه‌ر تيَروَري كه‌م بوو ئه‌ويش په‌ژاك كردي به‌شووناسي.

+ نوشته شده در  دوشنبه 29 فروردین1390ساعت 15:35  توسط هیوا  | 

په‌ژاك و مه‌سيحييه‌ت

له‌ئيسلامه‌وه به‌ره‌و مه‌سيحييه‌ت

Image Hosted by Free picture hosting at www.iranxm.comImage Hosted by Free picture hosting at www.iranxm.com

 

 

په‌ژاك په‌يره‌وي پروَگرام و په‌يره‌وي ناوخوَي ماركسيست ـ لنينيستييه. له‌به‌رنامه و بيروبرواي ئه‌مانه دا شويَني ئائين و خودا نييه. له‌راستيدا په‌ژاكييه‌كان هيچ بيروبرِوايه‌كيان به‌م شتانه نييه. ئه‌م فرقه تروريستييه كه له‌سه‌ر نووسراوه‌كاني ئوَجالان په‌روه‌رده ده‌بينن، له‌په‌روه‌رده‌دا هه‌ميشه لايه‌نه نيَگه‌تيثه‌كاني ئيسلام و لايه‌نه پوَزه‌تيثه‌كاني مه‌سيحييه‌ت باس ده‌كريَ. له‌به‌لَگه‌‌كاني په‌ژاك دا ئيسلام وه‌كو ريَبازيَكي سياسي و وشك و مه‌سيحييه‌ت وه‌كو ريَبازي ريَفورم و پيَشكه‌وتوو پروَپاگه‌نده‌ي بوَ ده‌كريَ.

ئه‌م پروَپاگه‌ندانه راسته‌وخوَ كاريگه‌ري له‌سه‌ر مروثه‌كان ده‌كات و بيرورايان بوَ لاي مه‌سيحييه‌ت راده‌كيَشيَ. بوَيه دواي ماوه‌يه‌ك زوَربه‌يان ده‌لَيَن: خوازيا من له ولاَتيَكي مه‌سيحي له‌دايك ده‌بووم.

ئه‌مانه ته‌نيا قسه‌نين به‌لَكو جوَره ريَبازيَكي نه‌رم و ژيَرزه‌وينييه بوَ پروَپاگه‌نده و بره‌و پيَدان به‌ ئائيني مه‌سيحييه‌ت له‌ناوچه‌كه‌دا و به‌تايبه‌ت له‌ناو كوردان دا. بوَچي گه‌ﻻني ئه‌م ناوچه‌يه خوَيان خاوه‌ن دين ومه‌زهه‌ب نيين كه په‌ژاك ده‌يه‌ويَ مه‌سيحييه‌تيان بوَ ده‌ستنيشان بكات؟ گه‌لوَ مه‌گه‌ر ئيسلام كوَتايي دينه‌كان نييه؟ له‌هه‌موو گرنگتر ئه‌وه كه په‌ژاك به‌ناوي ريَبازي ماركسيست – لنينيستي ، ئائني مه‌سيحييه‌ت په‌ره پيَ ده‌دات و ئه‌ندام و لايه‌نگره‌كاني هان ده‌دات كه روو له‌مه‌سيحييه‌ت بكه‌ن. زوَربه‌ي زوَري ئه‌نداماني به‌تايبه‌ت كچه‌كان روو له‌ئائيني مه‌سيحييه‌ت ده‌كه‌ن. باشه كورد چ په‌يوه‌ندييه‌كي به مه‌سيحييه‌ته‌وه هه‌يه؟ يا چ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كي بوَ كورد هه‌يه؟ په‌ژاك ده‌يه‌ويَ به‌بره‌و دان به ئائيني مه‌سيحييه‌ت جيَگاي خوَي له‌ناو دلَي گه وره‌پياواني روَژئاوادا بكاته‌وه چوون له‌وانه‌يه به‌مجوَره ده‌ستي له‌شويَنيَك گيرببيَت.

+ نوشته شده در  یکشنبه 28 فروردین1390ساعت 13:50  توسط هیوا  | 

سيَهه‌مين كوَنفرانسي ژناني په‌ژاك

YJRK وكوَنفرانسيَك بوَ لايه‌نگري تيَروَر

wk92p6kdmf515c9qfx8l.gif  سيَهه‌مين كوَنفرانسي ژناني په‌ژاك

په‌ژاك روژي دامه‌زراندني خوَي روَژي 4 نيسان (روَژي له‌دايكبووني ئوَجالان) دياركرد. ئه‌مجاره يه‌كيَتي ژناني روَژهه‌لاَتيش له‌4 نيسان دا سيَهه‌مين كوَنفرانسي خوَي به‌ست. روَژي له‌دايكبووني ئوَجالان بوَته روَژي به‌رِيَوه‌بردني هه‌موو كوَبوونه‌وه، كوَنگره و كوَنفرانسه‌كاني په‌ژاك. ژناني په‌ژاك هيَلَي كوَنفرانسه‌كه‌يان له‌سه‌ر ريَبازي شيرين عه‌له‌م هولي ...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  شنبه 27 فروردین1390ساعت 12:13  توسط هیوا  | 

ئايدولوَژيا هه‌ره‌س هيَناوه‌كان

كوَتايي هيَلَي په‌ژاك و ئاپوئيستي

له‌سروشتي ئینسانییه ت دا، به‌رده‌وام په‌يوه‌ند داربوون به هزريَكي تايبه‌ت، وه‌كوو ژياني تاكه‌كه‌سي و كوَمه‌لاَيه‌تي هه‌بووه‌و ده‌بيَت. به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌يه كه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا هه‌موو ئايدوَلوَژييه‌كان ئيلاهي و ئاسماني بوون. هه‌لَبه‌ت له‌دونياي ئه‌مرِوَ دا ئايدوَلوَژييه ئاسمانييه‌كان هه‌ر له‌سه‌ر جيَگاي خوَيانن و ريَز و گرنگييه‌تيَكي تايبه‌تيان هه‌يه. ئه‌م جوَره ئايدوَلوَژييانه هاوته‌مه‌ني ميَژووي ئینسانییه تن و هه‌ر به‌رده‌واميش ده‌بن.

cc94vr67vn4a0wyri7c6.gifpvw1ecds2scyitjcgwe.jpgxam0d651i2zbigdc6j9o.gif

ليَرده‌دا سه‌ري قسه‌مان له‌گه‌لَ ئه‌و ئايدوَلوَژي و ئايدوَلوَگانه‌يه كه هزرو بوَچوونه‌كانيان له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كي به‌رژه‌وه‌ندي تاكه‌كه‌سي ...


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  چهارشنبه 24 فروردین1390ساعت 10:3  توسط هیوا  | 

هاوپه‌يماني په‌ژاك و موجاهيد

په‌ژاك، دوَستي قاتلَي كوردان

Image Hosted by Free picture hosting at www.iranxm.com ريَزان جاويد (ئه‌ندامي كورديناسيوني په‌ژاك)

په‌ژاك له‌به‌ياننامه‌ي روَژي دووشه‌مه ريَكه‌وتي 22 ي خاكه‌ليَوه‌، لايه‌نگريه‌كي توندو توَلَي له‌موجاهيد كردووه و به‌توندي و تورِه‌ييه‌وه، هيَرشه‌كه‌ي سه‌ر كه‌مپي ئه‌شره‌ف شه‌رمه‌زار ده‌كات.

گروپي موجاهيدين كه وه‌ك ئوَپوزسيوني ئيَراني ده‌ناسريَن، ساله‌هايه كه له‌ئيَراقن. ئه‌م گروپه دواي هه‌لَهاتنيان له‌ئيَران، په‌نايان برده لاي سه‌دام و به پشتيواني ئه‌و له‌ئيَراق جيَگير بوون. ئه‌م گروپه بوَ ده‌ست خوَشي كردن له‌سه‌دام، به‌شداري شه‌رِي سه‌‌ركوَتكردني كوردان له‌سالَي 1991 له‌گه‌لَ سوپاي سه‌دام دژ به كوردان بوون. له‌م شه‌رِانه‌دا، ژماريَكي زوَر له‌كورداني ئيَراق به ده‌ستي سوپاي سه‌دام و موجاهيد كوژران. هه‌لَبه‌ته ئه‌مه ته‌نيا گوشه‌يه‌كي بچووك له‌دوژمنايه‌تي موجاهيد له‌گه‌لَ كوردانه.

Image Hosted by Free picture hosting at www.iranxm.com

http://www.renesans.info/index/index.php?id=2649

لايه‌ني دژه‌كوردايه‌تي و دوژمنايه‌تي موجاهيد بوَ هه‌موو كورد و ناكورديَك روون و ئاشكرايه. جا پرسياره ئه‌مه‌يه، ئايا ده‌كريَ كه مروث له‌جه‌لاداني نه‌ته‌وه‌كه‌ي ده‌تخوَشي و لايه‌نگري بكات؟ ته‌نيا له‌يه‌ك كات‌دا ده‌كريَ ئه‌ويش ئه‌و كاته‌يه كه له‌گه‌لَ دوژمناني نه‌ته‌وه‌كه‌ت هاوده‌ست و برادر بيت و ئاماده‌ي فروشتني گه‌له‌كه‌ت بي.

به‌لاَم سه‌ير ئه‌مه‌يه كه په‌ژاك له‌لايه‌كه‌وه خوَي به كوردي ره‌سه‌ن ناوزه‌د ده‌كات و له‌لايه‌كي ديكه‌شه‌وه لايه‌نگري له‌دوژمني كوردان ده‌كات. به‌رِاي من پيَويسته په‌ژاك روونكردوه‌يه‌كي بوَ گه‌لي كورد هه‌بيَت. به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌يه كه راستي ئه‌م فرقه‌يه بوَ هه‌موو كه‌سيَك ئاشكرا و روونه، بوَيه كه‌س چاوه‌رِيَ ئه‌وه نييه كه په‌ژاك كورد بيَت و لايه‌نگري له‌كوردان بكات. ئه‌و هه‌ر له‌روَژي يه‌كه‌مه‌وه پياوي كماليسم بوو و وه‌ك كوردايه‌تي ده‌لَيَن: « هيچ فرِيَكي به‌كوردايه‌تييه‌وه نه‌بووه‌و نييه»

سه‌رچاوه:  http://www.pjak.org/pers.php?id=1433

+ نوشته شده در  سه شنبه 23 فروردین1390ساعت 12:50  توسط هیوا  | 

توركيه‌، ئالَمان و كوَسالاَن

كوژراوه توركييه‌يه‌كاني په‌ژاك له‌ئيَران

Image Hosted by Free picture hosting at www.iranxm.com

دڵخواز بینگۆڵ
ناۆ پاشناۆ:مۆحه‌مه‌د ئاڵگونه‌رخان
نازناۆ: دڵخواز بینگۆڵ
رۆژ وشوێنی له‌دایک بوون: 1966 بینگۆڵ
رۆژ وشوێنی به‌شدار بوون: 1991 ئه‌وروپا
رۆژ و شوێنی شه‌هید بوون:2006/7/13 هه‌ۆرامان ،کۆساڵان

په‌ژاك له‌روَژي دامه‌زانييه‌وه، ده‌لَيَ كه ئيَمه سه‌ربه‌خوَين و ته‌نيا له‌لايه‌ن ئايدولوژييه‌وه په‌يره‌وي له‌عه‌بدولاَ ئوَجالان ده‌كه‌ين. هزر و رامان، ريشه و بنه‌ماي هه‌ر ليَنانيَكه. ئه‌مانه به‌جيَگاي خوَي، به‌لاَم كابراي توركييه‌يي له‌ئيَران چي ده‌كات؟ له‌مالَپه‌رِي فه‌رمي په‌ژاك دا، ويَنه و ناسنامه‌ي كوژراوه‌كاني داناوه كه زوَربه‌يان خه‌لَكي توركيا و يا شويَنه‌كاني ديكه‌ن. ژماريَكي كه‌مي ئيَراني تيَدايه. باشه ئه‌گه‌ر په‌ژاك پارتيَكي ئيَرانييه؛ كابراي خه‌لَكي شويَنه‌كان ديكه له‌ناو ئه‌م فرقه‌يه‌دا چ ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست مافيايي و تيَروَر نييه، بوَ په‌ناي به‌پ.ك.ك بردووه؟ بوَ باشتر روون بوونه‌وه‌ي مه‌به‌ستم، چه‌ند نموونه‌يه‌كتان بوَ ديَنمه‌وه....


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  یکشنبه 21 فروردین1390ساعت 10:39  توسط هیوا  | 

ئازادي و ديموكراسي، دروشمي له‌ناو بردني كورد

 ئاموَزا هه‌نده‌رانييه‌كه‌ي په‌ژاك

Image Hosted by Free picture hosting at www.iranxm.com

كوردستان له‌ماوه‌يه ئه‌م 60- 70 سالَه‌دا، به سه‌دان حيزبي جوَراوجوَري به‌خوَيه‌وه بينيوه. هه‌ر له‌حيزبه ئائينييه‌كان بگره تا چه‌په ماركسيست – لنينيسته‌كان، هه‌موويان بوَ ماوه‌يه‌ك له‌كوردستان شه‌رِيان كردووه و زوَربه‌يان له‌ناو رويشتوون و نه‌ماون. كوردستاني ئيَران له‌م ژماره پارتانه، له‌وانه‌يه ريَژه‌ي 20 تا 30 له‌سه‌دي هه‌بيَت. به‌لاَم ئه‌و حيزبانه كه له‌م سالاَنه‌ي دواييدا ناويان هه‌يه و ناسراون، ديموكرات و كومه‌لَه بوون كه له‌م سالاَنه‌ دا، په‌ژاكيشيان له‌سه‌ر زياد بوو. هه‌لَبه‌ت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه حيزبه ئيَرانييه‌كان له‌گه‌لَ په‌ژاك سه‌ري سازشيان نه‌بوو و ئيَستاش نيانه. گرنگترين خالَي ئه‌م دژايه‌تيانه بيَجگه له‌كيَشه‌ي حيزبايه‌تي، شه‌ري چه‌كداري په‌ژاك بوو كه زوَر به زياني كورد ته‌واو ده‌بيَت.

له‌م گيرودارانه‌دا كه پارته كورديه‌ ئيَرانييه‌كاني نيشته‌جيَ كوَيه و زه‌رِگوَيَزي سليَمانيه دژايه‌تي شه‌رِي چه‌كداري په‌ژاكيان ده‌كرد؛ پارتيَكي نويَ هه‌لَقولَي و خوَي به لايه‌نگري شه‌رِي چه‌كداري ناوزه‌د ده‌كات. پاده‌ك ( پارتي ئازادي و ديموكراسي كوردستان)، ئه‌مجاره سه‌ري له‌هه‌نده‌ران و له‌ولاَتي نه‌رويَژ ده‌رهيَنا.

گه‌لي كوردي ئيَران، په‌ژاكيَكي تيَروريستيان به‌س نه‌بوو؛ ئه‌مجاره‌ يه‌كي ديكه‌ له‌سه‌ري زياد بوو. له‌وانه‌يه ئه‌م پارتانه به‌سه‌ركردايه‌تي په‌ژاك برِياري له‌ناو داني كورديان دابيَت كه دايانه. په‌ژاكيش ناوي حيزبي ژياني ئازاده به‌لاَم كام ژيان و كام ئازادي؟ ئازادي و ژياني سه‌ربه‌خو، ياني كوشتن و خويَن رشتن؟ گه‌لي كورد چيتر له‌م يارييه تيَروَريستيانه ماندوو بوو و قه‌د قه‌د به‌قسه‌ي هيچ لايه‌ن و پارتيَك ناخه‌لَه‌تيَ. هه‌ر به‌ناوي كورد و كوردستانه‌وه، ميَژووي پاكي ئه‌م گه‌له‌يان تيَكه‌لَي تيَرور كرد.

+ نوشته شده در  یکشنبه 21 فروردین1390ساعت 9:57  توسط هیوا  | 

كوردستاني بيَ تيَروَريزم

ماده‌كان نه تيَروَريست په‌روه‌ر بوونه و نه‌ ده‌بن!

yillb6dopikgz7x3r9z2.jpg

كورده‌كان يه‌كيَك له‌نه‌ته‌وه كوَنه‌كاني ئيَران زه‌مينن كه به‌دريَژايي ميَژوو پيَ به‌پيَ نه‌ته‌وه‌كاني ديكه‌ي ئيَراني ياريده‌ري پيَشكه‌وتن و گه‌شه‌ي ولاَته‌كه‌يان بوون. له‌فه‌رهه‌نگ ئه‌وان دا بابه‌تيَك به‌ناوي تيَروَر واتاي نييه. ئه‌م روَژانه گه‌لي كورد له‌مه‌ترسي و ترسي تيَروَره‌كاني يه‌ك له‌دواي يه‌كي په‌ژاك، ئازار ده‌بينن. په‌ژاك كه خوَي لايه‌نگر و ناجي گه‌لي ده‌زانيَ؛ خوَي له‌ليستي تيَروَري جيهاني‌دايه. گه‌لوَ تيَروَريسم ده توانيَ ولاَمده‌ره‌وه‌ي ويسته‌كاني كوَمه‌لَگا بيَت؟ مروثايه‌تي هيچ كات خوازياري توندو تيژي و كوشتن نه‌بووه و هه‌رده‌م هه‌لَويَستي زه‌لاَلَي له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م كيَشانه‌دا بووه. بوَ شيكردنه‌وه‌ي زوَرتير كيَشه‌كه، نوسراويَكتان پيَشكه‌ش ده‌كه‌ين كه له‌مالَپه‌ري تابناك بلاَوكراوته‌وه و ليَره‌ش بوَ زماني كوردي وه‌رگيَراوه‌ته‌وه.

نائارامي و خويَنرشتن، خه‌لاَتي «په‌ژاك» بوَ خه‌لَكي «كوردستان»...

 بوَ خويَندنه‌وه‌ي زياتري بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر (ادامه مطلب) كليك بكه


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  شنبه 20 فروردین1390ساعت 11:28  توسط هیوا  | 

ئه‌حمه‌د تورك و ئيسرائيل

ئه‌حمه‌د توركيش جووييه؟

 r1u1kvgy2kdemgvpa8f1.jpg

دويَنيَ سالَروَژي له‌دايكبووني ئوَجالان بوو. به‌م بوَنه‌وه ژماريَك له‌لايه‌نگراني ئوَجالان روويان له خه‌لفه‌تي سه‌ربه ئورفا كوَبوونه‌وه تا له‌دايكبووني ئوَجالان پيروَز بكه‌ن. له‌م مه‌راسيمه‌دا ئه‌حمه‌د تورك له‌ليَدوانه‌كه‌يدا باسي له‌گرينگايه‌تي ئه‌و ناوچه‌يه كرد. پرسيار ئه‌مه‌يه كه بوَچي ئوَجالان و ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ي ده‌يانه‌ويَ ئورفا وه‌ك ناوه‌ندي شارستانييه‌ت و قودسي كوردستان نيشان بده‌ن؟ چه‌ند سالَ له‌مه‌و پيَش ئوَجالان پرتووكيَكي له‌سه‌ر گرنگايه‌تي و پيروَزي ئورفا نووسي و هه‌ر له‌و كاته‌دا باس له‌كرِيني زه‌وي و زاري ئه‌م ناوچه‌يه له‌لايه‌ن يه‌هودييه‌كانه‌وه ده‌كرا.! گه‌لوَ داخوَ چ په‌يوه‌ندييه‌ك له‌نيَوان ئورفا، ئوَجالان و ئيسرائيل دايه؟

ئه‌مه يه‌ك له‌سياسه‌ته هه‌رده‌مييه‌كاني خيَلَي جوييه. پيَش ئه‌وه‌ي له‌شويَنيَك سه‌قامگير ببن، ئه‌و شويَنه وه‌ك شويَنيَكي پيروَز به‌ هه‌موو دونياي ده‌ناسيَنن و پاشان خوَيان تيَدا جيَگير ده‌بن. ئيَستاش ئه‌حمه‌د توركيش وه‌ك بالَيَكي به‌رِيَوه‌به‌ري سياسه‌تي جوييه‌كان له‌ئاناتول، روَليَكي گرنگ ياري ده‌كات. ئوجالان هه‌ر له‌روَژي يه‌كه‌مه‌وه دژ به به‌رژه‌وه‌ندي كورد جولاوه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ر به ورديش چاو له‌قسه‌و سياسه‌ته‌كاني بكريَت، به‌جواني ئه‌م بابه‌ته روون ده‌بيَته‌وه. هه‌رچه‌ند بوَ زوَربه‌ي رووناكبيرو سياسه‌تمه‌داراني ناوچه‌كه ناسراوه و ته‌نها چه‌ند كه‌سايه‌تي تيَ نه‌گه‌يشتوو پشت په‌‌رده‌ي سياسه‌ته‌كاني ئوجالانن كه شان به شاني غولامي بوَ ده‌كه‌ن. شاياني باسه كه به‌رِيَوه‌به‌ري ئه‌م سياسه‌ته له‌ئيَرانيش له‌ئه‌ستوَي په‌ژاكه.

+ نوشته شده در  سه شنبه 16 فروردین1390ساعت 9:8  توسط هیوا  | 

سالَروَژي نه‌وه‌ي جوييه‌كان له‌ئاناتول پيروز بيَت

1948دامه‌زراني ئيسرائيل، 1949له‌دايكبووني ئوَجالان، 1978دامه‌زراني PKK و 2003 له‌دايكبووني ئاخرچوَرِي تيَروَر(PJAK)

67ehh928kfmneiyal56q.jpg

ئه‌مرِوَ 62 ه‌مين سالَروَژي له‌دايكبووني خولقيَه‌ري توخمي تيَروَر له‌كوردستان و ناوچه‌كه‌دايه. 62 سالَ پيَش ئيَستا و له‌روَژيَكي وه‌ك ئه‌مرِوَ، عه‌بدولاَ ئوَجالان، يه‌كه‌مين مندالَي ئيسرائيل پاش يه‌ك سالَ له‌دامه‌زراني ئه‌و ولاَته، له‌دايكبوو. ئوَجالان نه‌وه‌ي ئيسرائيلييه‌كان له‌شاري ئورفاي توركيه‌يه كه دريَژه‌ده‌ري ريَگاي باوكي ديني له‌ئاناتول (ئاتاتورك)ه.

ئه‌م مندالَه كاتيَ له‌دايكبوو كه هيَشتا دوكه‌لَي شه‌رِي جيهاني پوَزي مروثه‌كاني ئازار ده‌دا. سالَي 1948 و له‌ميانه‌ي دامه‌زراني ده‌ولَه‌تي ئيسرائيل، برِيار درا كه‌سيَكي ديكه ئاماده بكريَت كه دريَژه‌ده‌ري ريَگاي ئاتاتوركي جوي بيَت. ئه‌م كه‌سه ئوجالان بوو كه دواتر ناوچه‌كه‌ي كرد به شويَني شه‌رِ و تيَروَر و بوَ يه‌كه‌م جار ناوي كوردي برده ناو ليستي تيَروَره‌وه.

له‌ماوه‌ي 33 ته‌مه‌ني حيزبه‌كه‌ي، زياتر له 50 هه‌زار كه‌سي بيَ تاوان خويَنيان رژاوه. ئه‌مانه هه‌موو له‌پيَناو گه‌يشتن به ئامانجي كوَتايي ياني به‌رنامه‌كاني ئيسرائيل و ئامريكا له‌ناوچه‌كه‌يه. به‌م بوَنه‌وه په‌ژاكيش وه‌كوو ئاخرچوَرِي ئه‌م فورميَله، روَژي له‌دايكبووني باوكه تيَروَريسته‌كه‌ي پيروز راده‌گريَت و برِيارده‌دات كه دريَژه‌ده‌ري ريَگاي باوكي تيَروَريست بيَت.

+ نوشته شده در  دوشنبه 15 فروردین1390ساعت 9:46  توسط هیوا  | 

په ژاک و نه وروَزانه ی مه ریوانییه کان

مه‌‌ريوانييه‌كان نه‌وروَزتان پيروَز

شه‌پوَلي تيَروَر ئه‌مجاره سه‌رداني مه‌ريواني كرد. شه‌وي هه‌يني، تيَروَريسته‌كاني په‌ژاك هيَرشيان كرده سه‌ر بازگه‌ي سنوري له‌مه‌ريوان و له‌ئه‌نجام‌دا 9 كه‌س كوژراو برينداري ليَكه‌وته‌وه.

52j02r1yqlxt4btz7bny.jpg

به‌گويَره‌ي ئاژانسي هه‌والَنيَري ميَهر، شه‌وي هه‌يني تروريسته‌كان هيَرشيان كرده سه‌ر بازگه‌ي سنووري و له‌ئه‌نجامدا 4 كه‌س به‌ناوه‌كاني 1- ميلاد قوبادي (سه‌رباز) 2- سه‌لمان زارعي (سه‌رباز) 3- كازم عابدي (سه‌رباز) 4- پژمان زه‌ماني ( يه‌كيَك له‌فه‌رمانده‌كاني بازگه). هه‌روه‌ها 5 كه‌سي ديكه بريندار بوون. عيزه‌تولله ره‌شيديان فه‌رمانده‌ي سنووري كوردستان له‌دريَژه‌ي وتوويَژه‌كه‌ي له‌گه‌لَ ئاژانسي هه‌والَنيَري ميَهر، ئاماژه‌ي به كات و شويَني نيَشتني مه‌يته‌كاني كرد.

بوَ زياتر خويَندنه‌وه له‌سه‌ر (ادامه مطلب) كليك بكه.

سه رچاوه:  http://www.mehrnews.com/fa/newsdetail.aspx?NewsID=1280069

+ نوشته شده در  یکشنبه 14 فروردین1390ساعت 11:26  توسط هیوا  | 

ئوَجالان و گیَره شیَویَنیَ

كوردستاني ئيَمه ئاشه‌و سه‌ركرده‌كانيش ئاشه‌وان

nw18j7x392dqb7358mt.jpg

په‌ژاك هه‌ر روَژ به چند وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ي نويَ، هزر و هه‌ستي ئه‌م گه‌له به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كاني خوَي هان ده‌دات. به هه‌موو شيَوه‌يه‌ك خه‌ريكه تا ئه‌م گه‌له بي‌َ تاوانه به‌قورباني به‌رژه‌وه‌ندييه‌كاني خوَي بكات. ئه‌مجاره و له‌ديداري هه‌فتانه‌ي سه‌روَكه‌كه‌يان(ئوَجالان) كه به‌ زوَر ده‌يانه‌ويَ به‌سه‌ر مروثه‌كان دا بيسه‌پيَنن؛ گووتوويه‌تي: « ئيَران مه‌ترسيداره و پيَويسته له‌به‌رانبه‌ري زوَر هه‌ستيار بن و...»

ئه‌م قسانه بوَنيَكي دوَژمنايه‌تي گه‌لي كوردي پيَوه ديَت. ئوَجالان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌لَ ئه‌رگه‌نه‌گوَن سويَنديان ياد كرد كه تا بوَيان بكريَ نه‌هيَلَن ئه‌م ناوچه‌يه ئارام بيَت و مروثه‌كاني بحه‌سيَنه‌وه. ئه‌م برِياره‌يان له‌پيَش گه‌وره‌سه‌ركرده‌كانيان (موساد و سيا) يادكرد. ئيَستاش ئوَجالان ده‌يه‌ويَ به‌‌م قسانه ناوچه‌كه نائارام نيشان بدات بوَ ئه‌وه‌ي بتوانيَ له‌گه‌لَ گه‌وره سركرده‌كاني دا بگه‌نه به‌رژه‌وه‌نديه‌كه‌يان كه يه‌كيان له‌ناوبردني گه‌لي كورده.

كورد وه‌كوو به‌شيَكي حه‌شيمه‌تي ئيَران، ئاسايش و ئارامي له‌گه‌لَ نه‌ته‌وه‌كاني ديكه‌ي ئيَران دايه و به پيَچه‌وانه. بوَيه ئه‌مه بوَ خوَي دوژمنايه‌تي راسته‌وخوَي كورده و خزمه‌ت به خويَن مژه‌كاني روَژئاوايه كه براده‌ري مامه ئوَجالانن.

+ نوشته شده در  یکشنبه 14 فروردین1390ساعت 10:31  توسط هیوا  | 

پيَشل‌كردني مافي مندالا َن له‌ناو په‌ژاك

پيَشل‌كردني مافي مندالا َن له‌ناو په‌ژاك

6be1tskdc687k786gu96.jpg

به گويَره‌ي مادده‌ي يه‌كه‌مي په‌يماني جيهاني مافي مندالاَن، مندالَ به كه‌سيَك ده‌گوتريَ كه ته‌مه‌ني كه‌متر له‌18 سالَ نه‌بيَت.

ئه‌مه له‌كاتيَكدايه كه په‌ژاكيش له‌نيَو په‌يره‌وپروگرامه‌كه‌يدا ئاماژه‌ي به‌م خالَه داوه كه ئه‌ندام ده‌بيَت كه‌متر له18 سالَ نه‌بيَت. په‌يره‌وپرَگرامي په‌ژاك، به‌شي دووه‌م: به‌ئه‌ندام بوون

http://www.pjak.org/farsi/prog.php

په‌ژاك له‌نيَو په‌يره‌وپروگرامه‌كه‌ي دا ئه‌مه‌ي نووسيوه به‌لاَم له‌كرده‌وه‌دا هيچ كات پيَكي نه‌هيَناوه. له‌ناو ريزه‌كاني په‌ژاك دا، ته‌نانه‌ت مندالَي 8 سالاَنيش به‌رچاو ده‌كه‌ويَت. جا پرسيار ئه‌مه‌يه: ئه‌گه‌ر پيَشل‌كه‌ري مافي مندا‌لاَنن و ئه‌وان بوَ به‌رژه‌وه‌ندي خوَيان به‌كار ديَنن، بوَچي له‌نيَو په‌يره‌وپروگرامه‌كه‌يان دا ده‌نووسن پيَويسته كه‌متر له18 سالَ نه‌بيَت؟ ده‌يانه‌ويَ كيَ بخه‌لَه‌تيَنن؟ ئه‌وان به‌هه‌موو هيَزو توانايانه‌وه خه‌ريكن مندالاَني ئه‌م نيشتمانه له‌قوتابخانه‌و خانواده دوور ده‌خه‌نه‌وه و به جيَگاي پيَنووس و ياري كردن، چه‌كيان پيَ ده‌ده‌ن و به‌كوشتيان ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌يه مافي پاراستني مندالاَن؟ بوَ جوانتر روون بوونه‌وه‌ي بابه‌ته‌كه تكايه له‌گه‌لَمان بن با چاويَك به به‌لَگه‌كاني په‌ژاك دا بخشكيَنين كه قسه‌و كرده‌وه‌ي چه‌نده دژي يه‌كن.

بو دريَژه‌ي بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر (ادامه مطلب) كليك بكه


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  چهارشنبه 10 فروردین1390ساعت 12:6  توسط هیوا  | 

په‌ژاك، تاقانه‌ي پ.ك.ك

په‌ژاك، تاقانه‌ي پ.ك.ك

 sakik.jpg

 له‌روَژي دامه‌زراني په‌ژاك به‌ده‌ستي پ.ك.ك، به‌رده‌وام قسه‌ ناكوَكه‌كانيان له‌مه‌رِ سياسه‌تي حيزبايه‌تي و دوژمنايه‌تي گه‌لي كورد داريَشتووه. هه‌رچه‌ند پ.ك.ك هه‌ر له‌روَژي يه‌كه‌مه‌وه تاكو ئيَستا، خوَي وه‌ك كوردي ره‌سه‌ن و سه‌ربه‌خوَ ناوزه‌د كردووه؛ به‌لاَم پيَشنيان وتووزيانه: « كه‌س به دوَي خوَي نالَيَ تورشه»

پ.ك.ك و دواتريش نه‌وه حه‌وت مانگانه‌كه‌ي (په‌ژاك) وه‌ستاي دروشم سازي بوون و هه‌ر سات و كات بوَ به‌رِيَوه‌چووني سياسه‌ته نامروثانه‌كانيان، دروَشميَكي نويَيان هيَناوه‌ته گوَرِيَ. بوَ روون بوونه‌وه‌ي په‌يوه‌ندي نيَوان پ.ك.ك و په‌ژاك و هه‌روه‌ها په‌يوه‌نديان له‌گه‌لَ هيَزه روَژئاوايه‌كان (ئامريكا)، كورته‌يه‌ك له‌بابه‌تي نوسراوي به‌ريَز جه‌ميل كولاهي كه تاراده‌يه‌ك قامكي ئيشاره‌ي له‌سه‌ر خالَه ناكوَكه‌كان و يا به واتايه‌كي ديكه، دروَكاني پ.ك.ك و په‌ژاك داناوه.

بو خويَندنه‌وه‌ي بابه‌ته‌كه‌ي جه‌ميل كولاهي له‌سه‌ر (ادامه‌مطلب) كليك بكه.

 


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  سه شنبه 9 فروردین1390ساعت 12:34  توسط هیوا  | 

كوَنه‌درِه‌كه‌ي پ.ك.ك

كوَنه‌درِه‌كه‌ي پ.ك.ك

 190.jpg

سالَي 2003 له‌كونفرانسيَكي به‌په‌له، په‌ژاك دامه‌زرا؛ به‌لاَم دواتر و له 4ي نيساني سالَي 2004 كوَنگره‌ي يه‌كه‌مي به‌ست و به‌فه‌رمي ده‌ستي پيَكرد. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاي دامه‌زرانييه‌وه تاكوو ئيَستا، سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ي كه پارتيَكي سه‌ربه‌خوَيه‌و ته‌نيا په‌يوندييه‌كي سووكي له‌گه‌لَ پ.ك.ك هه‌يه. هه‌لَبه‌ت ئه‌م دروَيه بوَ هه‌مووان ئاشكرا و روونه‌و هه‌ركه‌س ده‌زانيَ كه په‌ژاك هه‌ر پ.ك.ك يه.

ليَره‌دا ده‌مه‌ويَ تيشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و خالاَنه كه سه‌لميَنه‌ري ئه‌م راستييه‌ن. ئه‌گه‌ر په‌ژاك له‌سالَي 2003 دامه‌زرابيَت؛ چيتر ناكريَ كه پيَشتر له‌و سالاَنه ئه‌ندامي هه‌بووبن، كه‌چي په‌ژاك له‌مالَپه‌ره فه‌رمييه‌كي‌دا ئاماژه‌ي به زوَر كه‌س داوه كه پيَش ئه‌وه‌ي په‌ژاك ناويشي هه‌بيَت كوژراون. بوَ جوانتر روون بوونه‌وه‌ي ئه‌م دروانه چاويَك ده‌خشكيَنين به ليستي كوژراوه‌كاني په‌ژاك كه له‌مالَپه‌ري فه‌رمي په‌ژاك دا به وردي ناسنامه‌كه‌يان هه‌يه.

بوَ دريَژه‌ي بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر (ادامه‌ مطلب) كليك بكه

 


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  سه شنبه 9 فروردین1390ساعت 10:48  توسط هیوا  | 

حاجي و سميناريَك بوَ مه‌شروعيتي تيَروَر

حاجي و سميناريَك بوَ مه‌شروعيیه تي تيَروَر

له 4 مانگي نيساني سالَي 2004 زاييني، له‌كويَستاني قه‌نديل و چه‌مي مارادوَ، كوَتايي به كوَنگره‌ي يه‌كه‌مي په‌ژاك هات و عه‌بدوَلره‌حماني حاجي ئه‌حمه‌دي بوو به سه‌روَكي په‌ژاك. هه‌رچه‌ند له هاويني سالَي 2003 دا له‌كونفرانسيَكي نائاسايي‌دا له‌لايه‌ن عوسمان ئوَجالانه‌وه دامه‌زرابوو؛ به‌لاَم دواتر به‌بوَنه‌ي جيابوونه‌وه‌ي عوسمان له‌پ.ك.ك و به‌هوَي ئه‌وه‌ي كه ناكريَت له‌كونفرانسيَك دا باس له‌دامه‌زراني حزب بكريَت؛ هه‌ربوَيه دواتر له‌سالَي 2004 و پاش جيابوونه‌وه‌ي عوسمان ئوَجالان، له‌كوَنگره‌يه‌ك دا كه به‌ناوي كوَنگره‌ي يه‌كه‌مي په‌ژاك ناوزه‌دكرا؛ په‌ژاك به‌فه‌رمي هه‌بووني خوَي راگه‌ياند. تائيَستا نموونه‌ي وه‌ها نييه كه له‌كونفراس دا حزب دامه‌زريَت.

.jpg

ئيَستاش دواي 2 ده‌وره‌ سكيَرتاريه‌تي حاجي ئه‌حمه‌دي، كاتي ئه‌وه گه‌يشتووه كه يه‌كيَكي ديكه به سكيَرتيَري په‌ژاك هه‌لَبژيَردريَت. 8 سالَ له‌مه‌و پيَش له‌م روَژانه‌دا حاجي كرا به سكيَرتيَري په‌ژاك و ئيَستاش دواي 8 سالَ كوشت و كوشتار و تيَروَر به ده‌ستووري حاجي و به‌بوَنه‌ي ده‌ست به‌كاربووني كوَنگره‌ بوَ ده‌ست نيشان‌كردني سكيَرتيَري تازه، رايگه‌ياندووه كه له‌سميناريَك به‌م بوَنه‌يه‌وه له‌شاري بيَرمينگام ئاماده‌ي ولاَم دانه‌وه به‌پرسياري له‌م باره‌ دايه. حاجي ده‌توانيَ ولاَمي چ چه‌شنه پرسياران بداته‌وه؟

+ نوشته شده در  دوشنبه 8 فروردین1390ساعت 9:58  توسط هیوا  | 

نامه یه کی سه رئاوالاَ بوَ سکرتیَری گشتی په ژاک

په‌ژاك، فرقه‌يه‌كي تيَروَريسته كه له‌ناو ليستي تيَروَري جيهاني‌دا جيَگا ده‌گريَت. ئه‌م فرقه‌يه له‌سالَي 2003 به پشتواني پ.ك.ك و زوَر لايه‌ني ديكه‌ي روَژئاوايي، به‌تايبه‌ت ئه‌مريكا دامه‌زرا و ده‌ستي به ئيش و كاري تيَروَريستييانه له‌ناو خاكي ئيَران كرد. سه‌روَكي ئه‌م فرقه‌يه كه‌سايه‌تيه‌كي ده‌ركراوي حزبي ديموكراته كه دواتر هيَنايان و كرديانه سه‌روَكي ئه‌م تيَروَريستانه. حاجي ئه‌حمه‌دي خه‌لَكي نه‌غه‌ده‌يه به‌لاَم خوَي پيَي خوَشه بلَيَي مه‌هاباديه. ئيَستاش له‌ئه‌لَمانيا داده‌نيشيَت. شاياني باسه كه سالَي رابردوو حاجي ئه‌حمه‌دي له‌لايه‌ن هيَزه‌كاني ئاسايشي ئه‌لَمانياوه به تاواني تيَروَر ده‌ستبه‌سه‌ر كرا كه پاش ماوه‌يه‌كي كورت ئازاد كرا.

muxtarzarei2.jpg         موختار زارعی

ليَره‌دا ده‌مه‌ويَ ده‌قي نامه‌ي موختاري زارعي و ئازاد نمه‌كي (ئه‌نداماني كوَميته‌ي ناوه‌ندي به‌ره‌ي يه‌كگرتووي كورد) تان بوَ بيَنمه‌وه كه بوَ حاجي ئه‌حمه‌دي سه‌روَكي فرقه‌ي تيَروَريستي په‌ژاك نووسراوه.

بوَ خويَندنه‌وه‌ي ده‌قي نامه‌كه له‌سه‌ر( ادامه‌ي مطلب) كليك بكه


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  دوشنبه 8 فروردین1390ساعت 8:43  توسط هیوا  | 

نه‌وروَزي سنه و تيَروَري په‌ژاك

نه‌وروَزي سنه و تيَروَري په‌ژاك

800px-azadi_square_sanandaj.jpg

هه‌موو سالَيَك له نه‌وروَزدا، له‌سه‌رتاسه‌ري ئيَرانه‌وه كه‌سانيَكي زوَر سه‌رداني ئه‌م ناوچه‌يه ده‌كه‌ن و كه‌لَك له‌سروشت و ئاو و هه‌واكه‌ي وه‌رده‌گرن. ئه‌م سه‌فه‌رانه دواي چندين سال‌َ تازه خه‌ريكه گه‌رم و گوَرِترده بيَت به‌لاَم پژاك به كوشتني مروثه بي‌تاوانه‌كان و ته‌قه كردن له‌ناو ئه‌م شاره (سنه) و ناوچه‌كه، ده‌يه‌ويَ روخساري ئه‌مني شارو ناوچه‌كه تيَكبدات و به كوشتني چه‌ند كه‌سيَك له سيَ ريَياني شيَخان و شاره‌ك سه‌عدي شاري سنه، روخساري نائه‌من به سه‌ر ئه‌م ناوچه‌يه‌دا بسه‌پيَيَت.

له‌سه‌ره‌تاي شوَرشي ئيَرانه‌وه، پارت و ريَكخراوگه‌ليَكي زوَر هه‌ولَيان داوه تا روخساري ئه‌م ناوچه‌يه مليتاريزه بكه‌ن و ريَگا له هات و چوو و په‌يوه‌ندي گورِي نه‌ته‌وه‌ي كورد له‌گه‌لَ نه‌ته‌وه‌كاني ديكه‌ي ئيَران بگرن. به‌لاَم هيچ كات نه‌يانتوانيوه‌و و ئه‌گه‌ريش بووبيَت، ئه‌وه كاتي بووه. به‌لاَم ئه‌مجاره‌يان په‌ژاك به كوشتن و تيَروَر كردن ده‌يه‌ويَ جه‌ويَكي مه‌ترسيدار و مليتاريزه له‌كوردستان بيَنيَته‌ ئاراوه. به‌لاَم هه‌م گه‌لي كورد و هه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ي كه وه‌ك ميوان سه‌رداني ئه‌م ناوچه‌يه ده‌كه‌ن، به جواني ئه‌م راستييه ده‌زانن كه تيَروَر و تيَروَريستان كيَيه و چيتر ئه‌م ناوانه به سه‌ر گه‌ليَك دا ناسه‌پيَ و ب ته‌نيا هي په‌ژاكن.

 

+ نوشته شده در  یکشنبه 7 فروردین1390ساعت 10:11  توسط هیوا  |